کوردستان

پیشەسازی دوای نۆ یاریی جارێکی تر بە سەرکەوتن شاد بوویەوە

شێروانە تووشی دۆڕانێکی قورس هات

Yariga App

یاریگا –

دوای نۆ یاریی چاوەڕێ کردن، پیشەسازی جارێکی تر بە سەرکەوتن شادبوویەوە و شێروانەش بە قورسی دۆڕا.

لە دەسپێکی قۆناخی دووەمی یارییەکانی خولی نایابی کوردستان، پیشەسازی لە دوای نۆ یاریی لە نێو یاریگای خۆی جارێکی تر گەڕایەوە رێچکەی سەرکەوتن و 3 _ 1 لە دەربەندیخانی بردەوە، لە گەڕی یەکەمیش پیشەسازی لە دەربەندیخانی بردبۆوە، بەم سەرکەوتنە پیشەسازی سێ خانە هاتە پێشەوەی ریزبەندی بە 20 خاڵ لە ریزبەندی حەفتەم دێت، دەربەندیخانیش بە 19 خاڵ کەوتە ریزبەندی هەشتەم.

شێروانەی پێشەنگی خول تووشی دۆڕانێکی گەورە هات و بە ئەنجامی 4 _ 1 بە هەندرێن دۆڕا، بەم سەرکەوتنەی هەندرێن خزمەتێکی گەورەی پێشمەرگەی هەولێری کرد و ئەگەر لە یاریی سبەی سەرکەوتووبێت، ئەوا جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ شێروانە بۆ یەک خاڵ کەمدەکاتەوە، شێروانە 30 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی یەکەم دێت هەندرێنیش بە 16 خاڵ هاتە ریزبەندی 12ـەمی خولەکە.

چوارقوڕنە دووەم سەرکەوتنی لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان بە دەستهێنا و 1 _ 0 لە ئاکرێی بردەوە، چوارقوڕنە بە 15 خاڵ هاتە ریزبەندی 13ـەم و ئاکرێش بە 25 خاڵ لە ریزبەندی چوارەم دێت.

یارییەکانی سبەی لە خولی نایابی کوردستان

بابەتی زیاتر

Back to top button