یاریگا –
جۆرجینیۆی ئەستێرەی ئیتاڵی یانەی ئارسیناڵ لەگەڵ بەڕێوەبەرانی فلامینگۆی بەڕازیلییەوە گەیشتە رێکەوتن و پەیوەندی بەو یانەیەوە دەکات.
جۆرجینیۆ لە میرکاتۆی هاوینەی 2023 چێڵسی جێهێشت و بە بۆندێکی 20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە گەنەرزەوە کرد، لەو کاتەوە تا ئێستا 72 یاری بۆ یانەکەی کردووە.
یاریزانە تەمەن 33 ساڵەکە لە ماوەی مانەوەی لە چێڵسی یاریزانێکی سەرەکی بوو و یارمەتی یانەکەی دا بۆ بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ، هەروەها گەیشتن بە چەندین یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا.
وەرزی رابردوو لە 36 یاریدا لەگەڵ ئارسیناڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان یاریکردووە، بەڵام لەم وەرزەدا تەنیا شەش یاری کردووە و و پێدەچێت چیتر جێگەی متمانەی میکێڵ ئارتێتا نەبێت.
لە چەند رۆژی رابردوودا میدیاکانی ئینگلتەرا بڵاویان کردەوە کە فلامینگۆ ئارەزووی گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە میرکاتۆی زستانەدا دەکات، بەڵام بەڕێوەبەرانی ئارسیناڵ ئامادە نەبوون ئەو ئۆفەرە قبوڵ بکەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە گرێبەستی یاریزانەکە لەگەڵ ئارسیناڵ لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت و دەتوانێت بە خۆڕایی وەک یاریزانێکی ئازاد یانەکە جێبهێڵێت.
🚨💥 #Jorginho just signed a pre-contract with #Flamengo for a SUMMER move.
🗣️ The 🇧🇷 club explored the margins with #Arsenal for a transfer in this session, but #AFC closed the door.
‼️ That’s why the 🔴⚫ finalized a free-agent deal.
🤝 @valentinfurlan_ @Lemos_Santos pic.twitter.com/mH16qzYodz
— Rudy Galetti (@RudyGaletti) February 2, 2025
رودی گالێتی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، فلامینگۆ گرێبەستێکی پێش وەختەی لەگەڵ جۆرجینیۆ واژۆکردووە و لە گواستنەوەی هاوینەدا بەر لە دەستپێکی مۆندیالی یانەکانی 2025 لە ئەمریکا، پەیوەندی بە یانە بەرازیلییەکەوە دەکات.