ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەكی چێڵسی پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە كرد

Yariga App

یاریگا –

جواو فێلیكس، ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی چێڵسی ئینگلیزی پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە دەكات.

جواو فێلیكس لە هاوینی ساڵی 2024 لە ریزەكانی ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە بە بەهای 52 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد.

گرێبەستەكەی یاریزانە 25 ساڵانەكە لەگەڵ چێڵسی لە هاوینی ساڵی 2031 بەسەردەچێت.


ماڵپەڕی فەرمی میلان لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی جواو فێلیكس هێرشبەری پۆرتوگالی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

جواو بە خواستن و تاوەكو كۆتایی وەرز پەیوەندی بە تیمەكەی سێرجیۆ كۆنسیساو دەكات. بڕی گرێبەستەكە 5.5 ملیۆن یۆرۆیە ورێککەوتنەکە مەرجی گواستنەوەی هەمیشەیی لەدوای تەواوبوونی وادەی خواستنەکەی تێدانییە.

هێرشبەرە پۆرتوگالییەكە وەرزی رابردوو بە خواستن لە ریزەكانی بارسێلۆنا یاریی كرد و لەگەڵ ئەو یانەیە 44 یاریی كرد و توانی دە گۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button