بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

دۆرتموند لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەکی فەڕەنسا سوورە

ئۆفەرێکی نوێی پێشکەشکردووە

Yariga App

یاریگا –

بۆڕووسیا دۆرتموند هیوای بە گواستنەوەی رەیان شەرقی، ئەستێرەی ئۆڵێمپیک لیۆن ماوە و گفتوگۆکان دەباتە ئاستێکی دیکە.

فابریس هۆکینس، رۆژنامەنووسی رادیۆی مۆنتی کارلۆ بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای رەتکردنەوەی ئۆفەری یەکەم، کەچی دۆرتموند لە گفتوگۆکان نەکشاوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رادیۆی مۆنتی کارلۆ، ئۆفەری نوێی دۆرتموند دەگاتە 22.5 ملیۆن یۆرۆ و تەنیا چەند کاتژمێرێکیش بۆ داخستنی بازاڕی گواستنەوەکان ماوە.

جۆن تێکستەر، سەرۆکی لیۆن بە تەواوی دژی بیرۆکەی دەستبەرداربوونە لە شەرقی.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵ پڵەس دووپاتیکردەوە، هیچ دەرفەتێک بۆ چوونەدەرەوەی شەرقی نییە.

شەرقی بووەتە ئامانجی گەورەی چەند یانەیەکی ئەوروپی و دۆرتموند لە سەرووی هەموویانەوە، ئامادەیە بیگوازێتەوە و چاوەڕێی رووناکی سەوزی تیمە فەڕەنسییەکەیە.

رەیان بەرهەمی ئەکادیمیای لیۆنە و تاوەکو ئێستا 131 یاریی لەگەڵ لیۆن کردووە، هەروەها هەشت یاریی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی فەڕەنسا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button