ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەهای ئامانجی گەورەکانی ئەوروپا بۆ 60 ملیۆن پاوەند بەرزکرایەوە

کونیا تاوەکو 2029 لە وۆڵڤز دەمێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

وۆڵڤز گرێبەستی ماتیوس کونیای بۆ ماوەیەکی درێژ نوێکردەوە.

یانە زەردپۆشەکەی پرێمەرلیگ، تەواوی هەوڵەکانی بۆ هێشتنەوەی کونیادا و لە کۆتاییدا توانی ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی بهێڵێتەوە.

وۆڵڤز گرێبەستی کونیای تاوەکو هاوینی ساڵی 2029 نوێکردەوە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بۆ 60 ملیۆن پاوەند بەرزکردەوە و لە هاوینی داهاتووەوە، کونیا دەتوانێت وۆڵڤز جێبهێڵێت.

لە بازاڕی ئێستای گواستنەوەی یاریزاناندا، یانەکانی ئارسیناڵ، ئاستۆن ڤیلا و نۆتینگهام فۆڕێست هەوڵی جیدییان بۆ گواستنەوەی کونیادا، بەڵام لە کۆتاییدا بڕیاری مانەوەیدا.

مات هۆبس، بەڕێوەبەری وەرزشی وۆڵڤز لە دوای نوێکردنەوەی گرێبەستی کونیا دەڵێت

نوێکردنەوەی گرێبەستی کونیا، پاداشتی ئاستە ناوازەکەیەتی و گرنگی ئەو بۆ ئێمە دووپاتدەکاتەوە.

کونیا یانە و هاندەرانی خۆشدەوێت، ئێمەش رێز لە هەوڵەکانی بۆ یارمەتیدانی یانەکە لەپێش چاو دەگرین. کونیا ئێستا لە ژێر باڵی هاندەرانە، چونکە ئامادەیە هەموو شتێک بۆ یانەکە بکات.

کونیای تەمەن 25 ساڵان، دەستپێکی کاروانی وەرزشی لەگەڵ سیۆنی سویسری بوو، دواتر یاریی بۆ یانەکانی لایپزیگ، هێرتا بێرلین، ئاتلێتیکۆ مەدرید و ئێستاش وۆڵڤز دەکات.

کونیا لە هاوینی ساڵی 2023 پەیوەندی بە وۆڵڤزەوە کرد، لەوساتەوە 22 گۆڵی لە کۆی 54 یاریدا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button