ناپۆلی بۆ جێگرەوەی کڤارا لەگەڵ یاریزانێکی خولی سعودی گەشتە رێککەوتن
یاریگا –
یانەی ناپۆلی لە سعودیە پێدوایستییەکانی ریزەکانی پڕدەکاتەوە و یاریزانێکی ئەو خولەی کردووەتە ئامانج.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماتیۆ مۆرتۆ، یانەی ناپۆلی گەشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ ئالان سانت ماکسیمین لە یانەی ئەهلی.
یاریزانە فەڕەنسییەکە هاوینی 2023 بە بڕی 23 ملیۆن پاوەند لە نیوکاسڵەوە گواسترایەوە بۆ ئەهلی. لەوێش بەخواستن نێرداریە ریزەکانی فەنەرباچێی تورکی.
هەمان سەرچاوە باس لەوەدەکات گواستنەوەی بۆ ناپۆلیش هەر بە خواستن دەبێت. بۆ ماوەی ئەو 5 مانگە 3-4 ملیۆن یۆرۆ دەدات بە ئەهلی.
ئەم هەنگاوەی یانە ئیتاڵییەکە ددوای ئەوە دێت کە جارێکیتر ئانتۆنیۆ کۆنتی باسی لە قورسیی شوێنگرەوەی خڤیچا کڤاراستخێلیا کرد کە لەم گواستنەوەی زستانە بە یەکجاریی ناپۆلی جێهێشت و بارگەی پێچایەوە بۆ ریزەکانی پاریس سانجێرمان.
لای خۆشیەوە فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرایکردووە گواستنەوەی ماکسیمین مەرجی کڕینەوەی لەگەڵدا نییە لە کۆتایی وەرزەکە.
ئالان لەم مانگە تەمەنی دەبێتە 28 ساڵ. لەم وەرزە لە 16 خولی تورکی خاوەنی 3 گۆڵ و 3 ئەسێستە. لە یۆرۆپالیگیش 6 یاریی ئەنجامداوە ئەسێستێکی هەیە.