تیروپشکی پاشکۆی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ راکێشرا
یەکەمجارە ئەم سیستەمە لە چامپیۆنزلیگ جێبەجێ دەکرێت
یاریگا –
لە شاری نیۆن لە سویسڕا تیروپشکی پاشکۆی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ راکێشرا، ، رووبەڕووبوونەوەی نێوان یانەکانی پلەی نۆیەم تاوەکو بیست و چوارەم ئاشکرابوو بۆ ئەوەی چارەنووسی 8 بلیتەکەی دیکەی قۆناخی 16 یەکلا ببێتەوە.
ئەنجامی تیروپشکی پاشکۆی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ:
کلەب برووجی بەلجیکی – ئاتاڵانتای ئیتاڵی
سپۆرتینگ لیسبۆنی پۆرتوگاڵی – بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی
مانچێستەر سیتی ئینگلیزی – ریال مەدریدی ئیسپانی
سێلتیکی سکۆتلەندی – بایرن میونشنی ئەڵمانی
یوڤێنتوسی ئیتاڵی – ئایندهۆڤنی هۆڵەندی
فاینۆرد رۆتێردامی هۆڵەندی – ئەیسی میلانی ئیتاڵی
ستاد برێستی فەڕەنسی – پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی
مۆناکۆی فڕەنسی – بێنفیکای پۆرتوگاڵی
ئەو هەشت یانەیەی گەیشتوونەتە قۆناخی 16: لیڤەرپوولی ئینگلیزی، بارسێلۆنای ئیسپانی، ئارسیناڵی ئینگلیزی، ئینتەر میلانی ئیتاڵی، ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، بایر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی، لیلی فەڕەنسی، ئاستۆن ڤیلای ئینگلیزی.
رۆژانی 11 و 12ـی مانگی داهاتوو یارییەکانی چوونی پاشکۆی قۆناخی 16 دەکرێن، یارییەکانی گەڕانەوەش رۆژانی 18 و 19ـی هەمان مانگ دەکرێن، ئەم وەرزە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە میونشن لە ئەڵمانیا رۆژی 31ـی مایۆ دەکرێت.