ناپۆلی گرێبەستێکی گرانبەهای گاڵاتەسەرای بۆ ئۆزیمن رەتکردەوە
یانەی ناپۆلی ئیتاڵی گرێبەستێکی بە بەهای 65 ملیۆن یۆرۆ رەتکردووەتەوە بۆ دەستبەرداربوون لە ڤیکتۆر ئۆزیمن.
هێرشبەرە نێجیرییەکە لەم وەرزەدا بە خواستن یاری بۆ گاڵاتەسەرای دەکات. بەگوێرەی کۆریێری دیلۆ سپۆرت، یانەکە تورکییەکە دەستەوارەیەکی ناردووە بۆ ناپۆلی و ئامادەن 65 ملیۆن یۆرۆ بدەن تاوەکو گواستنەوەکە بکەن بە هەمیشەیی. ئەمەش هەرگیز لە مێژووی خولی تورکی رووینەداوە، بەڵام ناپۆلی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە.
سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئۆزیمن لەگەڵ ناپۆلی بڕی 81 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام بەگوێرەی رێککەوتنی نێوانیان، ئەگەر ڤیکتۆر لە گواستنەوەی زستانەدا بفرۆشێت ئەوا دەبێت 6 ملیۆن بدەنە گاڵاتەسەرای. هەربۆیە گاڵاتەسەرای دەتوانێت بە 75 ملیۆن یۆرۆ گواستنەوەکە بکاتە هەمیشەیی. هەرچەندە روون نیە کە ئایا ئۆزیمن دەیەوێت لە تورکیا بمێنێتەوە یاخود بگەڕێتەوە ئەورووپا.
ناوبراو لەم وەرزەی خولی تورکیا لە 15 یاری، خاوەنی 12 گۆڵ و 4 ئەسیستە، هەروەها لە خولی ئەورووپا 4 گۆڵ و ئەسیستێکی هەیە لە پێنج یاریدا.