ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ مانچێستەر یونایتد یاریزانێکی دیکە دەگوازێتەوە

"مانچێستەر واژۆی دۆرگو بەدەستدەهێنێت"

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ مانچێستەر یونایتد گرێبەستی یاریزانێکی دیکە یەکلایی دەکاتەوە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی هەواڵی سکای ئیتاڵیا جیانلوکا دی مارزیۆ بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی پاتریک دۆرگو، ئەمڕۆ مانچێستەر یونایتد لەگەڵ لێچی رێککەوتنی کۆتایی دەکات و گرێبەستەکە واژۆ دەکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە، شەیتانە سوورەکان بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ و 7.5 ملیۆنی دیکەش وەک پاداشتی زیادکراو بە یانە ئیتاڵییەکە دەدەن.

سکای ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمڕۆ وردەکاری گرێبەستەکە یەکلایی دەکرێتەوە و سبەی پێنجشەممە بەرگریکارە 20 ساڵانییەکە گەشتی مانچێستەر دەکات و دەبێت بە یاریزانێکی نوێی تیپەکەی رۆبن ئاموریم.

دۆرگو لە هاوینی ساڵی 2022 بەبڕی تەنیا 168 هەزار پاوەند لە نۆرشلاندی دانیمارکییەوە پەیوەندی بە لێچی کرد. دۆرگو لە هاوینی ساڵی 2023 یەکەم یاریی فەرمی لەگەڵ لێچی کرد، لەو ساتەوە 57 یارییکردووە و خاوەنی پێنج گۆڵ و دوو ئەسیستە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button