کوردستان

گرێبەستەکانی پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی یاریزانانی خولەکانی کوردستان بزانە

هەشت خولەک پێش داخستنی دەرگای گواستنەوە، پێشمەرگەی هەولێر گرێبەستی یاریزانێکی واژۆکرد

Yariga App

یاریگا –

باڕاری گواستنەوەی یاریزانان پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لە خولی نایاب و پلە یەکی کوردستان گەرم بوو.

چەند کاتژمێرێک پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە خولی نایاب و خولی پلە یەکی کوردستان چەندین یاریزان گرێبەستی نوێیان لەگەڵ یانەکان واژۆکرد، محەمەد هاوار دوای وەرگرتنی مافی دەستبەرداربوونی لە هەولێر، گرێبەستی لەگەڵ برایەتی واژۆکرد، هەورەمان رزگار گۆڵپارێزی پێشووی پیشەسازی چووە ریزی زانکۆی جیهان و لە خولی پلە یەک یاریی دەکات.

ناسر عومەر یاریزانی بەرگریکاری پیشەگەری رۆژهەڵاتی کوردستان و وەرزی رابردووی هەولێر بە فەرمی لەگەڵ پێشمەرگەی هەولێر رێککەوت، پیشەسازی بە هێنانی خالید ئیبراهیم گۆڵپارێزی وەحدەی سووری دەیەوێت کێشەی گۆڵپارێزەکان چارەسەر بکات، بارزان یوسف گۆڵپارێزی ناسڕیە بە فەرمی بۆ قۆناخی دووەمی خولی نایابی کوردستان پەیوەندی بە رانیەوە کرد.

بەمۆ فایەقی گۆڵپارێزی سەیدسادق دوای کشانەوەی یانەکەی لە خولی نایابی کوردستان، گرێبەستی لەگەڵ چوارقوڕنە واژۆ کرد و هاوشانی بەڵێن فایەقی برای لەو تیپە یاریی دەکات، بۆ هێزکردنی پێکهاتەکەی یانەی قەڵادزێ سەفەر سلێمانی لە پیشەسازیەوە گواستەوە ریزەکانی، بیلال عەلی بەرگریکاری پێشووی سەیدسادق گرێبەستی چەمچەمالی واژۆکرد، ئاکار عەبدولکەریم ریزی گازی باکووری جێهێشت و گرێبەستی لەگەڵ دەربەندیخان واژۆکڕد.

سەرنجڕاکێشترین گواستنەوە گرێبەستی ئیسماعیل یاسینی هێرشبەر و یاریزانی پێشووی یانەکانی ئاڕاڕات و زاخۆ بوو کە بە فەرمی 8 خولەک پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان گرێبەستی لەگەڵ پێشمەرگەی هەولێر واژۆکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button