بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ یەکەم گرێبەستی سەردەمی ئامۆریم راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد کڕینەکانی دەستپێکرد و یەکەمین گرێبەستی دوای هاتنی روبن ئامۆریم راگەیەندرا.

بە هاتنی راهێنەرە پۆرتوگالییەکە کە چەند هەفتەیەک دوای دەستپێکی وەرزەکە لە سپۆرتینگەوە گواسترایەوە بۆ مان یو، ئەو یانە ئینگلیزیە چاوی لە نوێکردنەوەی تیمەکەیە. ئەوەش بە هێنانی یاریزانی نوێ و بەڕێکردنی نیوەی زیاتری یاریزانەکانی ئێستای.

بەگوێرەی هەواڵێک کە تۆزێک پێش ئێستا فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە، مان یونایتد و یانەی لێچی گەشتوونەتە رێککەوتنی زارەکیی بۆ گواستنەوەی پاتریک دۆرگو. بڕیارە لە ماوەی 24 کاتژمێردا هەموو بەڵگەنامەکان واژۆبکرێن.

وەک رۆمانۆ زانیویەتی، بەهای گواستنەوەی یاریزانە دانیمارکیەکە 30 ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ 5 ملیۆنی دیکەی گۆڕانکارییەکان.

رۆمانۆ ئەوەشی نووسیوە کە لە چەند رۆژی رابردوودا گرێبەستێکی ماوە درێژ لەگەڵ یاریزانە 20 ساڵانەکەی بەگری لای چەپ رێککەوتنی لەسەرکراوە.

هەر ئەمڕۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا پشتبەست بە زانیاریی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی هەواڵ، بە وردی بابەتی گواستنەوەی دۆرگوی لە رووماڵی هەواڵەکای رۆژانەدا بۆ خوێنەرانی خستەڕوو.

دوایین پەرەسەندن؛ گفتوگۆکانی مانچێستەر یونایتد و دۆرگو بەکوێ گەیشتووە؟

بابەتی زیاتر

Back to top button