بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ گەڕانەوەی نێیمار بۆ سانتۆس راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

دوای هەڵوەشانەوەی گرێبەستی نێوان هیلال و نێیمار دا سیلڤا بە رەزامەندی هەردوولا، ئەستێرە بەڕازیلیەکە دەگەڕێتەوە بۆ سانتۆسی یانەی منداڵی.

فەرمی؛ بەرەزامەندی هەردوولا گرێبەستی نێیمار دا سێلڤا هەڵوەشێندرایەوە

دەنگۆ هەبوو نێیمار پەیوەندی بە خولی ئەممریکیەوە بکات، بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە بەرپرسانی هیلال کرد رێگەی بدەن بەخۆڕایی لە یانەکە بڕوات، بەڵام یانە سعودیەکە لە بەرامبەردا دەیویست ئەو یاریزانە لە مووچە و ساییستە داراییەکانی خۆی خۆشبێت. ئەوەش ماوەیەک بەربەستی خستە بەردەم پرۆسەکە.

بەگوێرەی لێدوانێک لە مارسێلۆ تێکسێرای سەرۆکی یانەی سانتۆس، نێیمار دەگەڕێتەوە بۆ ئەو یانە بەڕازیلیە کە لێوەی دەستی بە درەوشانەوە کرد.

فابریزۆ رۆمانۆش بڵاویکردووەتەوە کە بڕیارە لەم هەفتەیە رێكکەوتنی نێوان سانتۆس و نێیمار واژۆ بکرێت کە بۆ تەنها شەش مانگە.

بە کەمتر لە دوو ساڵ لە مانەوەی لەو وڵاتەی کەنداو، یاریزانەکەی پێشووی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان پارەیەکی خەیاڵی لەگەڵ خۆی دەباتەوە بۆ بەرازیل، لەکاتێکدا بەهۆی پێکانە زۆرخایەنییەکانیەوە کەمترین یاریی بە درێسی هیلالەوە دەرکەوت. لەم راپۆرتەی خوارەوە بە وردی بیخوێنەوە:

راپۆرت: کۆی داهاتە شێتانەکەی نێیمار لە سعوودیە

بابەتی زیاتر

Back to top button