ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئەستێرەیەک پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەكات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید سەرنجی تەواوی خۆی لەسەر گواستنەوەی ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد داناوە.

گرێبەستەكەی ئارنۆڵدی تەمەن 26 ساڵان لەگەڵ لیڤەرپوول لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

ئارنۆڵد، بەرهەمی لیڤەرپوولە و هەشت ساڵە یاریی بۆ تیمە جیاوازەکانی یانە سوورپۆشەکەی مێرسیساید دەکات.

ئارنۆڵد لە ساڵی 2016 یەکەم یاریی فەرمی لەگەڵ لیڤەرپوول کرد، تاوەکو ئێستا 246 یاریی کردووە و خاوەنی 16 گۆڵە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی رێلیڤۆ، ئالێكساندەر ئارنۆڵد پەیوەندی بە ریزەكانی ریال مەدریدەوە دەكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، سەرچاوە نزیكەكانی نزیک ریال مەدرید ئاماژە بەوە دەكەن گواستنەوەی ئارنۆڵد بۆ مەدرید بە رێژەی %98 كۆتاییهاتووە.

ئالێكساندەر ئارنۆڵد

بۆچی ریال مەدرید ئارنۆڵدی دەوێت و دەتوانێت چی بۆ ریال مەدرید زیاد بکات؟

بابەتی زیاتر

Back to top button