ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چابی ئاڵۆنسۆ لە گواستنەوەی یاریزانێکی مانچێستەر سیتی نزیکدەبێتەوە

"سەرقاڵی گفتوگۆن"

Yariga App

یاریگا –

هەوڵەکانی بایەر لیڤەرکوزن بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی مانچێستەر سیتی دەستپێدەکەن.

رۆژنامەنووسی شارەزە لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بایەر لیڤەرکوزن پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کردووە تاوەکو لە مێرکاتۆی زستانە جەیمس ماکاتی بگوازێتەوە ریزەکانی.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، یانە ئەڵمانییەکە دەیەوێت بەشێوەی خواستن و لەگەڵ بژاردەی بە هەمیشەیی کردنی گرێبەستەکە، گرێبەست لەگەڵ جەیمسی لاو واژۆ بکات.

چابی ئاڵۆنسۆی ئیسپانی و راهێنەری یانەکە بە تواناکانی جەیمس سەرسامە، داوای لە یانەکەی کردووە لەم زستانە گرێبەستەکە یەکلایی بکەنەوە.

ناوەڕاستکارە 22 ساڵانییەکە لە ئەکادیمیای مانچێستەر سیتی پێگەیشتووە، لەم وەرزە بەشداریی 14 یاریی یانەکەی کردووە و 5 گۆڵی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button