یاریگا –
یانەی سەیدسادق هەڕەشەی کشانەوەی لە خولی نایابی کوردستان دەکات.
یانەی سەیدسادق لە بەیاننامەیەکیدا کە لە هەژماری فەرمی یانەکە لە فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، رایگەیاندووە ‘ئەگەر ئەمشەو تاوەکو کاتژمێر 12:00 وەڵامی داواکارییەکانمان نەدرێنەوە لە خولی نایابی کوردستان دەکشێینەوە’.
سەیدسادق لە قۆناخی یەکەمی خولی نایابی کوردستان لەکۆی 15 یاریی خولەکە نەیتوانی هیچ بردنەوەیەک بەدەست بهێنێت، بە کۆکردنەوەی 5 خاڵ لە پلەی کۆتایی ریزبەندی خولەکە دێت، کە لە قۆناخی یەکەم پێنج راهێنەری یانەکە گۆڕدران، سێ راهێنەر دەستیان لەکارکێشایەوە و سێ راهێنەریش دوورخرانەوە.
یانەی سەیدسادق بەهۆی قەیرانی دارایی پێش دەستپێکی ئەم وەرزە هەڕەشەی بەشداریی نەکردنی دەکرد، بەڵام سێ رۆژ پێش دەستپێکی خولەکە دەستی بە ئامادەکارییەکان کرد و بڕیاریدا بەشداریی خولەکە بکات.