پێکهاتەی باشترینەکانی مانگی کانوونی دووەمی خولی نایابی کوردستان راگەیەنرا
بۆ سێیەم مانگ فەرحان شکور هێرشبەرایەتی پێکهاتەکە دەکات
یاریگا –
پێکهاتەی باشترینەکانی مانگ لە خولی نایابی کوردستان بۆ مانگی کانوونی دووەم راگەیەنرا و رزگاری و شێروانە پشکی شێریان بەرکەوتووە.
لە پێکهاتەی باشترینەکانی مانگی کانوونی دووەمی خولی نایابی کوردستان، محەمەد سەرخێڵی گۆڵپارێز و محەمەد عیزەتی بەرگریکاری شێروانە لە پێکهاتەی سەرەکین و بیلال ساڵحی ناوەڕاستکاریش لە یەدەگی پێکهاتەکە دایە، الحسن محەمەد لە رزگاری لە پێکهاتەی سەرەکیە و محمەد سابیری ناوەڕاستکار و ئانان جەستیسی بەرگریکاریش لە هەمان یانە لە یەدەگی پێکهاتەکە دان.
هەر دوو یاریزانی ئاکرێ عەلی فایەق لە بەرگری و ئیبراهیم حەیدەر لە هێلی ناوەراست، بە هۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەکەیان پێشکەشی دەکەن ناویان لە پێکهاتەی سەرەکی دا هەیە، فەرحان شکور هێرشبەری دەربەندیخان بۆ سێیەم مانگ لە سەر یەک لە سەرە رمی پێکهاتەکە دەبینرێت.
وێڕای ئەوەی تیپەکەی لە خانەکانی کۆتایی دەبینرێت، بەڵێن فایەق هێرشبەری چوارقوڕنە بە هۆی تۆمار کردنی چوار گۆڵ لە مانگی کانوونی دووەم ناوی لە پێکهاتەی سەرەکیە.
پێکهاتەی باشترینەکانی مانگی کانوونی دووەم