باشترینەکانی مانگی کانوونی دووەمی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکران
یاریگا –
باشترینەکانی مانگی کانوونی دووەمی خولی نایابی کوردستان لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە دەستنیشانکران.
ئەنوەر رەشید راهێنەری رزگاری بە باشترین راهێنەری مانگی کانوونی دووەم دەستنیشانکرا، ئەنوەر لەگەڵ تیپەکەی لە کۆی چوار یاریی سێ سەرکەوتن و یەکسان بوونێکی هەبوو 10 خاڵی بە دهستهێنا، رزگاری لە کۆتایی قۆناخی یەکەمی خولی نایابی کوردستان لە ریزبەندی سێیەم دێت.
جۆرجی لویس یاریزانی ئیسپانی پیشەگەری زاخۆ بە باشترین یاریزانی مانگی کانوونی دووەم دەستنیشانکرا، جۆرجی لەم مانگەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و لە چوار یارییدا توانی چوار گۆڵ بۆ یانەکەی تۆمار بکات.
محەمەد سەرخێڵ گۆڵپارێزی شێروانە توانی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێز بۆ مانگی کانوونی دووەم بە دەستبهێنێت، محەمەد لە سێ یارییدا تەنها دوو گۆڵی لێکرا و یانەکەشی لە ریزبەندی یەکەمی خولی کوردستان دێت، هەر یەک لە ئارام ئیسماعیل لە چوارقوڕنە و دیار حەکیم لە پێشمەرگەی هەولێر بە باشترین سەرپەرشتیاری مانگ هەڵبژێردران.