ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ نۆتینگهام فۆرێست گرێبەستی ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی نۆتینگهام فۆرێست بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی راگەیاند.

نۆتینگهام کە ئەم وەرزە وەک رکابەرێکی بەهێز خۆی لە پرێمەرلیگ پیشانداوە، نیازی لە پاراستنی رەگەزە گرنگەکانی یانەیەکە بۆ بەردەوامبوون لە کێبڕکێکان و خۆئامادەکردن بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو. هەربۆیە لە هەوڵی یەکەمیاندا توانیان گرێبەستی کریس وود نوێبکەنەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی فەرمی فۆرێست، ئەستێرە نیوزلەندیەکە تا ساڵی 2027 لەو یانەیە دەمێنێتەوە.

کریس لە 22 بەشداریی لە خولی ئینگلیزی توانیویەتی 14 گۆڵ تۆماربکات لەگەڵ 2 ئەسێست.
 

بابەتی زیاتر

Back to top button