ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەکی گەورە دەچێتە سێریا ئەی

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی کایل وۆڵکەر پەیوەندی بە ئەیسی میلان کرد.

ماڵپەڕی فەرمی ئەیسی میلان بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ کایل وۆڵکەری بەرگریکاری پێشووی مانچێستەر سیتی گەیشتوونەتە رێککەوتن و بەرگریکارە ئینگلیزیەکە گرێبەستی لەگەڵ یانەکە واژۆ کردووە.


گرێبەستەکەی وۆڵکەر لەگەڵ ئەیسی میلان بەشێوەی خواستن تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە دەبێت. یانە ئیتاڵییەکە دەتوانێت لە هاوین بە بڕی 5 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکە بکات بە هەمیشەیی.

وۆڵکەر یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانی پێپ گواردیۆلا بوو، بەڵام لەم وەرزە بەهۆی لەدەستدانی پێکهاتەی سەرەکی بڕیاریدا ماڵئاوایی لە سیتیزن بکات.

بەرگریکارە 24 شاڵانییەکە له‌ ساڵی 2017 له‌ به‌رامبه‌ر 52 ملیۆن یۆرۆ له‌ تۆتنهامه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ مانچێسته‌ر سیتی كرد. لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 319 یاریی بۆ سیتیزنس کردووە. 6 گۆڵی کردووە و 23 گۆڵی دروستکردووە،

کایل 6 نازناوی پڕێمه‌رلیگ، یه‌ك نازناوی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئەوروپا، نازناوێكی جامی جیهانی یانه‌كان، نازناوێكی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا، دوو نازناوی جامی ئینگڵته‌را، چوار نازناوی جامی خولی ئینگڵتەڕا و دوو نازناوی قەڵغانی ئینگڵتەڕای لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button