ته‌واو؛ مانچێستەر سیتی دەستبەرداری ئەستێرەیەک دەبێت
ئەمڕۆ درێسی یانەیەکی نوێ بەرزدەکاتەوە
یاریگا –
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی رازی بوو به ئۆفه‌ری یانه‌ی میلان و له چه‌ند كاتژمێڕی داهاتوو یاریزانه‌كه درێسی میلان ده‌پۆشێت.
تۆڕی سكای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به ئۆفه‌ره‌كه‌ی میلان رازیبووه كه یاریزانه‌كه په‌یوه‌ندی به تیپه‌كه‌ی شاری میلانۆ بكات، كه به‌خواستن بۆ ماوه‌ی شه‌شه مانگ رێكه‌وتبوون و میلان ته‌واوی مووچه‌ی ئه‌م شه‌ش مانگه به یاریزانه‌كه ده‌دات و له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری كرینهوهیه بۆ هه‌میشه‌ی له كۆتایی وه‌رز له به‌رامبه‌ر 5 ملیۆن یۆرۆ.
میلان به‌و مه‌رجه‌ی مانچێستەر سیتی رازی بوو كه بەهای مووچەی هەفتانەی کایل واکەر بدات، بەمەرجێک میلان لە مانگی یۆنیۆی 2025 بڕی 5 ملیۆن یۆرۆ بدات ئەگەر بیەوێت به هه‌میشه‌ی و گرێبەستی دوو ساڵە تاوه‌كو مانگی یۆنیۆی 2027 له‌گه‌ڵ بكات.
بڕیارە ئه‌مرۆ پێنجشەممە کایڵ وۆڵکەر گەشت بۆ میلانۆ بكات، پاشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ ده‌گاته میلانۆ و پشكنینی پزیشكی بۆ ده‌كرێت و دواتر به ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌ناسێنرێت.
کایڵ واکەر لە دوایین حەوت یاریدا تەنها یەکجار له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه یاریزانه‌كه بیر له جێهێشتنی مان سیتی بكاته‌وه پێش چه‌ند رۆژێك خواستنی جێهێشتنی یانه‌كه‌ی به گواردیۆلای و به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه گه‌یاندووه.
وۆڵکەر له ساڵی 2017 له به‌رامبه‌ر 52 ملیۆن یۆرۆ له تۆتنهامه‌وه په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر سیتی كرد، له‌م ماوه‌یه 6 نازناوی پڕێمهرلیگ و یه‌ك نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان و نازناوێكی جامی جیهانی یانه‌كان و نازناوێكی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی و دوو نازناوی جامی ئینگڵته‌رای به‌ده‌ستهێناوه.