تەواو؛ ئەستێرەیەکی گەورە پرێمەرلیگی بەجێهێشت
یاریگا –
ئەیسی میلان و مانچێستەر سیتی لەبارەی کایل وۆلکەر گەیشتنە رێککەوتن، بەرگریکارە ئینگلیزییەکە بە خواستن روودەکاتە ریزەکانی رۆسۆنێری.
جیانلوکا دی مارزیۆی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ئەیسی میلان و مان سیتی لەبارەی وۆلکەر گەیشتوونەتە رێککەوتن، بەرگریکارەکەی مان سیتری بە خواستن تا کۆتایی وەرز روودەکاتە ریزەکانی یانە ئیتاڵییەکە، وۆلکەر بەرەو میلانۆ بەڕێ دەکەوێت بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی واژۆ بکات.
#Calciomercato | @ACMilan, Kyle #Walker sempre più vicino. Accordo con il @ManCity per il prestito gratuito. https://t.co/si8QvBVFK1
— Gianluca Di Marzio (@DiMarzio) January 22, 2025
رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە ئاشکرایکردووە، وۆلکەر بێبەرامبەر بە خواستن دەچێتە ریزەکانی رۆسۆنێری، کە بەرگریکارەکەی مان سیتی ئەمڕۆ گەشتی ئیتاڵیا دەکات، بۆ ئەوەی رێکارەکانی چوونی بۆ یانە ئیتاڵییەکە تەواو بکات، کە دوێنێ ماڵئاوایی لە یاریزانانی یانەکەی کردبوو.
بەرگریکارە 34 ساڵانەکە هاوینی 2017 لە تۆتێنهام هۆتسپێرسەوە روویکردە ریزەکانی مانچێستەر سیتی، کە تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ مان سیتی هەیە.