ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی؛ کەیلۆر ناڤاس پەیوەندی بە یانەیەکی ئەرجەنتینی دەکات

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی کەیلۆر ناڤاس پەیوەندی بە نیوێڵ ئۆڵد بۆیزی ئەرجەنتینی کرد.

ماڵپەڕی فەرمی نیویڵ ئۆڵد بۆز بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ کەیلۆر ناڤاسی کۆستەریکی گەیشتوونەتە رێککەتن و گرێبەستێکیان بۆ ماوەی دوو ساڵ لەگەڵ گۆڵپارێزەکە واژۆ کردووە.

ناڤاس لە هاوینی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی هات. ماوەی شەش مانگە بێ یانەیە و بەدوای تیپێکی نوێ دەگەڕا.

گۆڵپارێزە 38 ساڵانییەکە یاریی بۆ لێڤانتێ، ریال مەدرید، پاریس سانجێرمان و نۆتینگهام کردووە. سەردەمی زێڕینیشی لە 2014 تاوەکو 2019 لەگەڵ مەدریدییەکان بوو. 162 یاریی بۆ یانە ئیسپانییەکە کرد، 52 کلین شیتی کرد و 159 گۆڵی لێکرا.

سێ نازناوی چامپیۆنزلیگ، چوار نازناوی جامی جیهانی یانەکان، نازناوێکی لالیگا، سێ نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا و نازناوێکی جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ لۆس بلانکۆس بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button