یاریگا –
راهێنەری دهۆک ستایشی ئاستی یاریزانەکانی دەکات لە بەرامبەر ئەو ئەنجامەی بەرامبەر نەفتی میسان بە دەستیان هێنا.
دوای سەرکەوتنەکەیان لە گەڕی 15ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، راهێنەری دهۆک ستایشی یاریزانەکانی کرد، دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2 _ 0 لە نەفتی بەسڕەی بردەوە سەرەڕای ئەوەی سێ یاریزانی دهۆک بە هۆکاری جیاواز لە یارییەکە بێبەش بوون.
مەسعود میڕال راهێنەری دهۆک دوای تەواو بوونی یارییەکە سەبارەت بە ئاست و ئەنجامی تیپەکەی گوتی:
چەند رۆژێک کارمان کرد لە سەر خاڵە لاوازەکانی نەفتی میسان و توانیمان سێ خاڵی گرنگ بە دەست بهێنین، نەفتی میسان لە یاریگای خۆی تیپێکی قورسە، بەڵام سوپاسی یاریزانەکانم دەکەم لە ئاست بهرپرسیارەتی دابوون و پلانەکانیان بە تەواوی جێبەجێکرد، بە سێ خاڵی گرنگ دەگەڕێینەوە بۆ دهۆک.
هاروون ئەحمەد یاریزانی هێلی ناوەراستی دهۆک کە بەم دواییە ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەکەی پێشکەش دەکات، دەربارەی یارییەکە گوتی:
یارییەکی قورسمان لە پێش بوو تایبەت لە دەرەوەی یاریگای خۆمان بوو بەڵام سێ خاڵەکە گرنگ بوو، یاریزانەکان ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دەستەی راهێنەران کە کارێکی زۆریان کردووە لەگەڵ ئێمە، بەڵێن بە جەماوەر دەدەین هەموو یارییەکان بۆ سێ خاڵ یاریی بکەین و دڵیان خۆشبکەین.
بەم سەرکەوتنە دهۆک هاتە ریزبەندی پێنجەم بە 27 خاڵ و یاریی داهاتووش لە بەسڕە رووبەرووی مینا دەبێتەوە.