ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
وردەکاری ئۆفەری ئەیسی میلان بۆ گواستنەوەی وۆڵکەر ئاشکرا دەکرێت
"رووناکی سەوز هەڵکراوە"
یاریگا –
ئەیسی میلان ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی کایل وۆڵکەر پێشکەش دەکات.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی کایل وۆڵکەری بەرگریکاری مانچێستەر سیتی بەشێوەی خواستن پێشکەش بکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای، ئۆفەرەکەی میلان بۆ ماوەی شەش مانگ دەبێت لەگەڵ مەرجی بەردەستبوونی بژاردەی بەهەمیشەیی کردنی گرێبەستەکە.
بەرگریکارە ئینگلیزەکە پێشتر رووناکی سەوزی بۆ یانە ئیتاڵییەکە هەڵکردووە و لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، میلان شوێنی تەنیا بۆ یەک یاریزانی بیانی ماوە، گواستنەوەی وۆڵکەر بە واتای داخرانی دەرگای گواستنەوەی راشفۆرد دێت، کە هێرشبەرە ئینگلیزەکەش ئامانجێکی سەرەکی میلانییەکان بوو.