ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ دێلی ئالی بووە یاریزانی کۆمۆ

Yariga App

یاریگا –

دێلی ئالی گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمۆ واژۆ کرد و بۆ ماوەی ساڵێک و نیو پەیوەندی بەو یانە ئیتاڵییە دەکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ دێلی ئالی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی کۆمۆی ئیتاڵی واژۆکرد و تاوەکو هاوینی 2026 درێسی یانە ئیتاڵییەکە دەپۆشێت.

دێلی ئالی (28 ساڵان) دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئێڤەرتن بێ یانە مابووەوە، لەوەتەی هاوینی رابردووەوە بێ یانەیە، کە لە بۆرسەی یاریزانان نرخی ئەو یاریزانە ئینگلیزە 3.5 ملیۆن یۆرۆیە، بەگوێرەی بەندێکی گرێبەستەکەی ئالی دەتوانێت دوای هاوینی 2026 گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکەش درێژ بکرێتەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، دێلی ئالی پشکنینە پزیشکییەکانی تێپەڕاندووە و ئەمڕۆ لەگەڵ کۆمۆ دەست بە مەشق و راهێنان دەکات، کە رافایل ڤاران بەرگریکاری پێشویو فەڕەنسی و بەڕێوەبەری وەرزشی کۆمۆ رۆڵێکی یەکلاکەرەوەی لە رازیکرندی ئالی هەبوو.

دێلی ئالی پێشتر درێسی یانەکانی بێشیکتاشی تورکی و تۆتێنهامی ئینگلیزیشی پۆشیوە، لە کۆمۆ لەژێر سەرپەرشتی سیسک فابریگاس راهێنەری ئیسپانی یانە ئیتاڵییەکە یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button