کوردستان

دوو یانەکەی کەلار ناوەستێنرێن

Yariga App

یاریگا –

شێروانە و رزگاری دوو یانەکەی کەلار بەردەوامن لە ئەنجامە باشەکانیان و هیچ تیپێک نایان وەستێنێت.

شێروانە دوای سەرکەوتنی بەرامبەر پیشەسازی بە ئەنجامی 4 _ 1 گۆڵ، بە راهێنەرایەتی عادل عەلی لە ریزبەندی یەکەم کۆتاییان بە قۆناخی یەکەمی خولی نایابی کوردستان هێنا، ئەم وەرزە شێروانە 14 یاریی کردووە و نۆ بردنەوە و سێ یەکسان بوون و دوو شکستی هەیە، 26 گۆڵی هەیە و 13 گۆڵیشی لێکراوە، بە 30 خاڵ لە پێشەنگی یانەکان دێت.

رزگاری وێڕای ئەوەی یەکەم وەرزە لە خولی نایابی کوردستان یاریی دەکات، تاکە یانەیە لە یاریگای خۆی هیچ شکستێکی نیە و بە شێوەیەکی کاتی دوای سەرکەوتنەکەی ئەمڕۆی بەرامبەر برایەتی بە 25 خاڵ هاتە ریزبەندی دووەم، بە راهێنەرایەتی ئەنوەر محەمەدی راهێنەر 14 یارییان کردووە و شەش بردنەوە و حەفت یەکسان بوون و یەک شکستی هەیە، 15 گۆڵی کردووە و 11 گۆڵیشی لێکراوە.

هەر دوو یانەکەی کەلار بە ئاستێکی نایاب کۆتاییان بە قۆناخی یەکەم هێنا و لە یاریی نێوانیشیاندا لە یاریگای رزگاری بە گۆڵێک یەکسان بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button