یاریگا –
مانچێستەر یونایتد بەتوندی چووەتە نێو رکابەرییەکانی گواستنەوەی ڤیکتۆر یۆکێرێش، هێرشبەری سپۆڕتینگ لیسبۆن.
رۆژنامەی ئیندیپێندێنت بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ دەمێکە گرنگی خۆی بە هێرشبەرە سویدییەکە پیشانداوە، ئەمەش بەهۆی تووشبوونی گابریێل خێسوس، هێرشبەری بەڕازیلی بە پێکانێکی سەخت و دوورکەوتنەوەی تاوەکو کۆتایی وەرز.
میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ رایگەیاندووە، بەدوای گواستنەوەی هێرشبەرێک دەگەڕێن و دوسان ڤلاهۆڤیچ، هێرشبەری یوڤێنتوس، یەکێکە لە دیارترین بەربژێرەکان.
یۆکێرێش ماوەیەکە ئامانجی یانە گەورەکانی ئەوروپایە و بەهای گواستنەوەی دەگاتە 100 ملیۆن پاوەند.
بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەکە بێت، سپۆڕتینگ ئامادەنییە تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە رێگە بە چوونە دەرەوەی یۆکێرێش بدات، لەلایەکی دیکەشەوە، مان یونایتد توانای گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لەمجۆرە و بەهایە لە مێرکاتۆی ئەم زستانەدا نییە.
مانچێستەر یونایتد و سپۆڕتینگ پەیوەندییەکی زۆر باشییان هەیە و روبن ئامۆریم، راهێنەری مان یونایتد، دەتوانێت رۆڵێکی باڵا لە گواستنەوەی بگێڕێت.