کوردستان
بە گواستنەوەی سێ یاریزانی پیشەگەر هەندرێن ریزەکانی رێکدەخاتەوە
یاریگا –
هەندرێن سێ یاریزانی پیشەگەر و یاریزانێکی هێلی ناوەڕاستی پیشەسازی گواستەوە ریزەکانی.
بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی تایبەت بۆ قۆناخی دووەمی خولی نایابی کوردستان، هەندرێن سێ یاریزانی پیشەگەر و یاریزانێکی پیشەسازیشی گواستەوە ریزەکانی، ئالان سەعدوڵا یاریزانی هێلی ناوەڕاستی پێشووی پیشەسازی بە فەرمی پەیوەندی بە هەندرێنەوە کرد.
لە درێژەی گرێبەستەکانی هەندرێن سێ یاریزانی پیشەگەریشی گواستەوە ریزەکانی، حوسێن خالید یاریزانی پێشووی سامەڕا و سلێمان رەشۆ و محەمەد عیسای پیشەگەری سووری بە فەرمی گرێبەستەکانیان واژۆ کردو ئەمڕۆش پەیوەندیان بە مەشقی یانەکەوە کردووە.
هەندرێن بە راهێنەرایەتی دڵشاد مەعروف لەم وەرزە ئاستیان وەک پێویست نیە و لە ریزبەندی 12ـەی خولی نایابی کوردستان دێن بە 13 خاڵ، وەرزی رابردووش تیپەکە توانیبووی ببێتە پاڵەوانی جامی هەرێمی کوردستان.