لە چەند کاتژمێری داهاتوو پێشمەرگەی هەولێر بەرگریکارێکی برایەتی دەگوازێتەوە
پێشمەرگەی هەولێر ریزەکانی رێکدەخاتەوە
یاریگا –
پێشمەرگەی هەولێر لە گواستنەوەی زستانە چەند یاریزانێکی گواستۆتەوە و لە چەند کاتژمێری داهاتووش بەرگریکارێک دەگوازێتەوە.
بە مەبەستی رێکخستنەوەی ریزەکانی بۆ قۆناخی دووەمی خولی نایابی کوردستان، پێشمەرگەی هەولێر چەند یاریزانێکی گواستۆتەوە ریزەکانی، لە چەند کاتژمێری داهاتوو نەزیر حەمید یاریزانی دڵی بەرگری برایەتی گرێبەست لەگەڵ پێشمەرگە واژۆ دەکات و جارێکی تر درێسی زەردی یانەکە دەپۆشێتەوە، نەزیر سەرەتای ئەم وەرزە پەیوەندی بە برایەتیەوە کرد و دوێنێش وازهێنانی خۆی یانەکە راگەیاند.
پێشمەرگەی هەولێر لە گواستنەوەی زستانە تا ئێستا گرێبەستی لەگەڵ ئەحمەد رێبواری گۆڵپارێز و ئادای کوادۆی بەرگریکاری پیشەگەری غانی و لالۆ فوادی هێرشبەر واژۆکردووە، دوێنێش بە فەرمی گواستنەوەی مستەفا حەنوونی هێرشبەری پێسووی هەندرێنی راگەیاند.
زەرد پۆشەکانی پیرمام لە ریزبەندی دووەم دێن بە 23 خاڵ، لە دوا یاریی قۆناخی یەکەمی خولی نایابی کوردستانیش میوانداری رانیە دەکات.