ئه‌وروپائیتاڵیا

گاتۆزۆ: بەدوای لێخۆشبوون ناگەڕێم

یاریگا: جینارۆ گاتۆزۆ ڕاهێنەری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی دڵتەنگی خۆی دەربڕی دوای شكستەكەیان دژی فیۆرێنتینا لە میانەی یاریەكانی گەڕی 20ی خولی ئیتاڵی.

لە لێدوانەكانی بۆ تۆڕی دازن دوای یاریەكە ووتی: پێویستە یەكەمجار داوای لێ بووردن لە هاندەران بكەین، پاشان لە شارەكە هەمووی، لەبەر ئەوەی ئەو ئاستەی ئەمڕۆمان شەرمەزاركەر بوو بۆ هەمووان، لە پێشوودا یاری جوانمان دەكرد بەڵام ئەمڕۆ ئاستمان زۆر خراپ بوو.

هەروەها ووتیشی: پێوویستە شێوازی خۆمان بگۆڕین، شێوازی هێرشەكانمان بگۆڕین.

لە كۆتایشدا ووتی: پێویستە هەمووان لەگەڵ یەك بمێننەوە بە یەكگرتووی ، هەمووان پێكەوە یانەكە لەو دۆخە ڕزگار بكەین.

 

یەكەم ڕاهێنەری ناپۆلی لە دوای ساڵی 1990 كە لە پێنج یاری سەرەتایی خۆیدا چوار یاریان تووشی شكست بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button