ئینگلتەراگرنگترین

ئارسیناڵ بەیاننامەی فەرمی لەبارەی خیسۆس بڵاوکردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵ بەیاننامەی فەرمی لەبارەی گابرێل خیسۆس بڵاوکردەوە دوای ئەو پێکانەی لە یاریی رابردوویاندا لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەرامبەر مانجێستەر یونایتد لە 12ی ئەم مانگە تووشیهات.

لە بەیاننامەکەیاندا، یانە لەندەنیەکە هەمان زانیارییەکانی ئەمڕۆی تۆڕی سکای سپۆرتسی بڵاوکردووەتەوە کە باسیان لەوەکرد بەستەرەی ئەژنۆی هێرشبەرە بەڕازیلیەکە پچڕاوە.

ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەیەکی ئارسیناڵ کۆتاییهات – Yariga

ئارسیناڵ نووسیویەتی کە لە چەند رۆژی داهاتوودا نەشتەرگەریی بۆ یاریزانەکەیان ئەنجامدەدرێت و هەمووان لە یانەکە هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازن تا بە دۆخێکی لەبارەوە بگەڕێتەوە ریزەکانیان.

بەپێی بۆچوونەکەی تۆڕی هەواڵی سکای بێت، ئەم وەرزە بۆ گابرێل کۆتایی هاتووە و تۆپچیەکان ناتوان سوود لە تواناکانی وەگرنەوە.

ئەو هەواڵە لەکاتێکدایە یانەکە بێبەشە لە تواناکانی بوکایۆ ساکا کە ئەویش هەر بەهۆی پێکانەوە چەند یارییەکە دوورکەوتووەتەوە، بەڵام ئاستی پێکانەکەی سووکترە وەک لەوەی خیسۆس.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button