ئیسپانیاگرنگترین

گواردیۆلا ژیانی خۆی دەگۆڕێت و بڕیارێکی چارەنووسساز دەدات

پێپ ژیانی خۆی دەگۆڕێت

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا و هاوژینەکەی دوای 30 ساڵ لە ژیانی هاوبەش جیابوونەوە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، گواردیۆلای تەمەن 53 ساڵان و کریستینا سێرا بە فەرمی لەیەکتر جیابوونەوە، ئەمەش دوای بەسەربردنی پێنج ساڵی رابردوو دوور لەیەکتر.

گواردیۆلا و کریستینا لە ساڵی 2014 هاوسەرگیرییان کرد و پەیوەندیی نێوانیان لە ساڵی 1994 دەستیپێکردبوو.

کەپڵەکان خاوەنی سێ منداڵن بە ناوەکانی ماریا، 24 ساڵ، ماریوس 22 ساڵ و ڤالێنتینا 17 ساڵ. بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە کاتالوونییەکە بێت، سێرا ماوەیەکی درێژە بە تەنیا لە بارسێلۆنا دەژیت.

گواردیۆلا و سێرا لە بارسێلۆنا

سێرا، رۆژنامەنووس و نووسەرێکی بەڕازیلییە، ساڵی رابردوو چەندین وێنەی لەگەڵ گواردیۆلا بڵاوبووەوە. لە دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی رابردوودا، بڕیاری جیابوونەوەیان بە رەزامەندی هەردوولا داوە.

لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی رابردوودا، گواردیۆلا لەبارەی سێرای هاوژینی گوتی

هاوژینەکەم بەهۆکاری جیاوازەوە باشترینی جیهانە، بە تایبەت لە بواری فاشندا. زۆر باش رێنماییم دەکات و پێم دەڵێت چی بپۆشم و منیش بە قسەی دەکەم. ئەوەندە ژیرم تاوەکو بزانم خەڵک لە چیدا لەمن باشترە و دوای ئامۆژگارییەکانیان دەکەوم.

سێرا لە ساڵی 2019 شاری مانچێستەری جێهێشت و سەرپەرشتی کارەکانی کۆمپانیای تایبەتی ماڵباتەکەی (کۆمپانیای فاشن) کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button