کۆسرەت بایز هەندرێنی بەرە و سەرکەوتن برد و زاخۆش برینەکانی پیشەسازی قوڵتر کرد
دیارییەک لە رزگاریەوە بۆ شێروانەی هاوسێی
یاریگا –
زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە پیشەسازی بردەوە و کۆسرەت بایزیش لە یەکەم یارییدا گۆڵی بۆ هەندرێن تۆمار کرد.
لە گەڕی 13ـەی خولی نایابی کوردستان، پیشەسازی لە یاریگای خۆی میوانداری زاخۆی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی 3 _ 1 پێ دۆڕاند، دوای دەرکەوتنێکی بەهێز لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵ، پیشەسازی حەفت یارییە تامی سەرکەوتنی نەکردووە و بە 17 خاڵ کەوتە ریزبەندی حەفتەم و زاخۆش بە 21 خاڵ هاتە ریزبەندی چوارەم.
هەندرێن لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2 _ 1 لە برایەتی بردەوە، کۆسرەت بایز لە یەکەم یاریی خۆی لەگەڵ هەندرێن گۆڵێکی تۆمار کرد و بە ئەسیستێک بەشداری گۆڵی دووەمیشی کرد، هەندرێن سێیەم سەرکەوتنە لەم وەرزە بە دەستی دەهێنێت و بە 13 خاڵ هاتە ریزبەندی 12ـەم، برایەتیش 16 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی نۆیەم مایەوە.
لە یاریی لوتکەشدا رزگاری میوانداری پێشمەرگەی هەولێری کرد، رزگاری خزمەتێکی گەورەی شێروانەی کرد و بە تاکە گۆڵی میلاد کوروش یارییەکەی بردەوە و جیاوازییەکەی لەگەڵ پێشمەرگە بۆ تەنها خاڵێک هێشتەوە، رزگاری بە 22 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمە و پێشمەرگەی هەولێریش بە 23 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی نایابی کوردستان مایەوە.
یارییەکانی سبەی لە خولی نایابی کوردستان