بازاڕی گواستنهوهگرنگترین
عەلی جاسم لە هۆڵەندا پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ یانە نوێیەکەی واژۆ بکات
یاریگا –
عەلی جاسم لە هۆڵەندا پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئەلمێر سیتی هۆڵەندی واژۆ بکات.
ئەمڕۆ شەممە (11ـی یەنایەر/کانوونی دووەمی 2025) عەلی جاسم هێرشبەری لاوی عێراقی یانەی کۆمۆی ئیتاڵی لە هۆڵەندا پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بە خواستن تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە درێسی یانەی ئەلمێر سیتی هۆڵەندی بپۆشێت.
میدیاکانی هۆڵەندا ئاشکرایان کردووە، ئەمڕۆ عەلی جاسم دپشکنینی پزیشکی بۆ دەکات و چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو رۆژی دووشەممە بەفەرمی گرێبەستەکە رابگەیەنرێت، کە یانەی ئەلمێر سیتی لە پلەی حەڤدەمی خولی نایابی هۆڵەندا دێت و لە لێورای دابەزیندایە.