یاریگا –
کارلۆ ئانچیلۆتی بەرگری ڤینیسیۆس كرد و رایگه‌یاند سزاكه‌ی دادپه‌روانه نیه و ئێمه دڵخۆشین له‌گه‌ڵ ڤینی هه‌روه‌ها نه‌یویست باسی بابەتی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆر بكات.
ئانچێلۆتی پێش یارییان به‌رامبه‌ر مایۆركا له جامی سوپەری ئیسپانیا كه بڕیاره ئه‌مشه‌و بكرێت گوتی،
ئێمە زۆر دڵخۆشین لەگەڵ ڤینی، پێم وایه زوڵم له‌م یاریزانه كرا، کاتێک باس لە ئیستفزازی ڤینیسیۆس دەکەین، تەرکیزەکە لەو سووکایەتیانە لادەچێت، ئه‌و سوكایه‌تی پێكرا، هه‌روه‌ها ناوبژیوان ده‌یتوانی به دوو كارتی زه‌رد كۆتایی به كێشه‌كه بهێنێت، ئەوە دادپەروەرانە نییە.
💬 “Insisto, estamos encantados con Vinicius en todos los aspectos”
🇮🇹 Carlo Ancelotti defendió al brasileño en la víspera de la Supercopa. “La sanción no es justa”, añadió respecto a los dos partidos que se perderá
✍️ @AS_Taverohttps://t.co/1dOm4VKJIj
— Diario AS (@diarioas) January 9, 2025
گوتیشی،
من و ئەویش ده‌زانین چی رووده‌دات، بەردەوام دەیڵێم سزاکە دروست نییە و ئێمە لە هەموو روویەکەوە له‌گه‌ڵ ڤینی دڵخۆشین.
Ancelotti, sobre Vini:
🗨 “Es difícil ser Vinicius y sigo pensando que la sanción de dos partidos no es correcta”. pic.twitter.com/52H6WuL4sJ
— Relevo (@relevo) January 8, 2025
له‌باره‌ی یاریی بەرامبەر مایۆرکاش گوتی،
رێزێکی زۆرمان بۆ کوالیتی و کاری راهێنەرەکەیان هەیە، ده‌بێت رێزێكی زۆریان لێبگرین ئه‌وان تیپێكی باشن.
له‌باره‌ی پلانی یارییه‌كه‌ی گوتی،
گۆڕانکاری بەسەردا نایەت، ئێمە رکابەرەکەمان زۆر باش دەناسین و ئەوانیش ئێمە دەناسن، یارییه‌كه زۆر به‌هێز ده‌بێت، ئه‌وان تایبەتمەندی باشیان هەیە و دەتوانن له یارییەکە دژی ئێمە بجەنگن.
باسی له‌وه‌شكرد،
راستە، هەر یارییەک کێشە و سەختی خۆی هەیە، من ئارامم بەو مانایەی کە پێکهاتەکەمان زۆر بە باشی بۆ ئه‌م جۆره یارییانه ئاماده‌یه، هیوادارم ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكه‌ین.
له‌باره‌ی بابه‌تی دانی ئۆڵمۆ و پاو ڤیكتۆر پرسیار له ئانچێلۆتی كرا‌و ئه‌ویش گوتی،
تەنها دەتوانم باسی یاری نێوان بارسێڵۆنا و ئاتلێتیکتان لەگەڵ بکەم، نامەوێت باسی بابەتەکەی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆر بکەم.
له‌باره‌ی یارییه‌كانی جامی سوپه‌ریش گوتی، پێم وایە پێشبڕکێیەکی گرنگە، یەکەم پێشبڕکێی ساڵە، پاڵنەرێکی زۆری بۆ ئێمە هه‌یه، هیوادارم نازناوه‌كه ببه‌نیه‌وه و ببێته پاڵنه‌رێكی باش بۆ ركابه‌رییه‌كانی دیكه.
له كۆتاییدا له‌باره‌ی به‌رێوه‌چوونی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له سعودیه‌ش راهێنه‌ره ئیتاڵیه‌كه گوتی، هەبوونی پێشبڕکێ له سعودیه بۆ تۆپی پێی ئیسپانیا باشە، هه‌روه‌ها بۆ ئەو تیپانەی لێرەس یاری دەکەن گرنگه، چونکە دەرفەتیان هەیە پشتگیری هەموو ئەو هاندەرانە به‌ده‌ست بهێنن کە لێره‌ن.