ئینگلتەراگرنگترین

گورزێکی دیکە بەر ئارسیناڵ کەوت؛ گەوهەرەکەی چەند هەفتەیەک دووردەکەوێتەوە

Yariga App

یاریگا –

لیستی پێکراوەکانی ئارسیناڵ درێژتردەبێتەوە و تازەش گورزێکی دیکە بەر یانە لەندەنیەکە کەوت.

ئارسیناڵ پێشتر بەهۆی پێکانەوە لە خزمەتەکانی بوکایۆ ساکۆ، بین وایت، تۆمیاسۆ و رەحیم ستێرلینگەوە بێبەشبوو. ئەم جارە ئسان نوانێریشی هاتەسەر.

گەوهەرە ئینگلیزیەکە لە یاری رابردووی تۆپچیەکاندا بەرامبەر برایتن کە توانی گۆڵی دەستپێشخەریی یانەکەی بکات، لە خولەکی 45 بەهۆی کرژبوونی ماسوولکەوە یاریگای جێهێشت و مارتینێلی جێگەی گرتەوە.

ئەمڕۆ میکێل ئارتێتا لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سبەینێیان لە چوارگۆشەی زێڕین لە جامی کاراباو بەرامبەر نیوکاسڵ، پێکانی ئەو لاوە 17 ساڵانەی پشتڕاستکردەوە و راگەیاند کە نوانێری بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک دووردەکەوێتەوە. هاوکات راهێنەرە ئیسپانییەکە جۆری پێکانی ئەو یاریزانەی ئاشکراکرد کە لە ماسوولکەکانیدایە.

نوانێری کە لە پێگەی ناوەراستی هێرشبەریی یاریی دەکات، بەرهەمی ئەکادیمیای یانەکەیە و چاوەڕوانی داهاتوویەکی درەوشاوەی لێدەکرێت.

بەرامبەر برایتن دووەم یاریی ئیسان بوو وەک سەرەکیی لە یارییەکانی پرێمەرلیگ بەشداریی پێبکرێت. تا ئێستا 2 گۆڵی هەیە. لە جا لە 3 یاریدا خاوەنی 3 گۆڵە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button