ئاسیاگرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

پاتریک کلۆیڤێرت دەبێتە راهێنەری ئیندۆنیزیا

Yariga App

یاریگا –

پاتریک کلۆیڤێرت ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا و هۆڵەندا بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی ئیندۆنیزیا.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، پاتریک کلۆیڤێرت ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی ئارسیناڵ لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیندۆنیزیا گەیشتووەتە رێککەوتن، بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی ئیندۆنیزیا.

بەگوێرەی بەندێکی گرێبەستەکەی کلۆیڤێرت، دەتوانرێت بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکەش گرێبەستەکەی درێژ بکرێتەوە، ئامانجی سەرەکی کلایڤێرت گەیاندنی ئیندۆنیزیایە بۆ مۆندیالی 2026.

کلۆیڤێرت (48 ساڵان) پێشتر راهێنەرایەتی ئەدەنە دەمیرسپۆری تورکی و ئەکادیمیای یانەی لیڤەرپوول و یاریدەدەری راهێنەری هەڵبژاردەی کامیڕۆن و هۆڵەندا بووە، وەکو راهێنەری ئەدەنە لە تورکیا لە 20 یاری 8 بردنەوە و 6 یەکسان و 6 دۆڕانی بەدەستهێناوە کە بۆ ماوەی 156 رۆژ راهێنەرایەتی ئەو یانەیەی کرد.

ئیندۆنیزیا لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 لە قۆناخی کۆتایی لە کۆمەڵەی سێیەم بە کۆکردنەوەی 6 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت، کە ژاپۆن بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە و ئوسترالیا بە 7 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە و سعوودیەش بە 6 خاڵ پلەی چوارەمی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button