ئاسیاگرنگترین

سەرجەم رووبەرووبوونەوەكانی قۆناخی 16ـی جامی ئاسیا

یاریگا –

ئەمڕۆ پێنجشەممە یارییەكانی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی نەتەوەكانی ئاسیا كۆتایی هات و ناسنامەی سەرجەم هەڵبژاردەكانی قۆناخی شازدە ئاشكرا بوو.

لە جامی ئاسیا 24 هەڵبژاردە بەشدارییانكرد و بەسەر شەش كۆمەڵەدا دابەش بوون، هەریەك لە خاوەنی یەكەم و دووەمی كۆمەڵەكان لەگەڵ باشترین چوار سێییەمی كۆمەڵەكان دەگەنە قۆناخی شازدەی پاڵەوانییەتیەكە.

هەڵبژاردە سەركەوتووەكان بۆ قۆناخی 16:

هەریەك لە هەڵبژاردەكانی قەتەڕ ، ئوسترالیا، ئێران، عێراق، بەحرەین و سعودییە بە یەكەمی كۆمەڵەكانیان و هەڵبژاردەكانی تاجیكستان، ئۆزباكستان، ئیمارات، ژاپۆن، كۆریای باشوور و تایلاند بە دووەم خۆیان گەیاندە قۆناخی داهاتوو.

هەروەها هەریەك لە هەڵبژاردەكانی سووریا، فەڵەستین، ئوردن و ئیندۆنیزیا بە باشترین سێییەمی كۆمەڵەكان خۆیان گەیاندە قۆناخی داهاتوو.

وادەی ئەنجامدانی یارییەكانی قۆناخی 16:

یارییەكانی قۆناخی شازدە لە رۆژی یەكشەممە بەرواری 28 مانگ دەست پێ دەكات و لە 31 مانگ كۆتایی دێت.

رووبەڕووبوونەوەكانی قۆناخی 16:

  • یەكشەممە: ئوسترالیا vs ئیندۆنیزیا ، تاجیكستان vs ئیمارات
  • دووشەممە: ئێران vs ئوردن ، قەتەڕ vs فەڵەستین
  • سێشەممە: ئۆزباكستان vs تایلاند، سعودیە vs كۆریای باشوور
  • چوارشەممە: بەحرەین vs ژاپۆن ، ئێران vs سووریا

هەڵبژاردەی ژاپۆن بە چوار نازناو خاوەن زۆرترین نازناوی جامی ئاسیایە و هەڵبژاردەی سعودیە و ئێرانیش بە سێ نازناو لە پلەی دووەم دێن.

هەڵبژاردەی عێراق خاوەنی یەك نازناوی جامی ئاسیایە كاتێك لە ساڵی 2007 بەسەركردایەتی یونس مەحمود نازناوەكەی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button