یاریگا –
فەرحان شکور هێرشبەری دەربەندیخان دوای دەنگۆی رۆیشتنی لە یانەکە بریاری کۆتایی خۆیدا.
لەگەڵ کردنەوەی دەرگای گواستنەوەی زستانە، دەنگۆی رۆیشتنی فەرحان شکور لە یانەی دەربەندیخان بڵاوبوویەوە، کەمێک پێش ئێستا فەرحان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک، وێنەیەکی لەگەڵ سەرۆکی یانەی دەربەندیخان بڵاوکردۆتەوە و تێیدا نووسیوە “پشتیوان بەخوا بەردەوام دەبم لەگەڵ دەربەندیخان” بەمەش هێرشبەرەکە هەموو ئەو یانانەی بێ هیوا کرد کە دەیانەوێ گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.
فەرحان شکور ئەم وەرزە ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەکەی پێشکەش دەکات و تا ئێستا لە 12 یاریی 13 گۆڵی تۆمار کردووە و لە پێشەنگی گۆڵکارانی خولی نایابی کوردستان دێت.