بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

بەدواداچوونی یاریگا؛ هیران ئازاد گەڕایەوە بەغدا و پەیوەندی بە یانەی قوە جەوییە دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

هیران ئازاد گەڕایەوە بەغدا و پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی قوە جەوییە دەکاتەوە.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، ئەمڕۆ یەکشەممە (5ـی یەنایەر/کانوونی دووەمی 2025) هیران ئازاد هێرشبەری کوردی یانەی قوە جەوییە دوای تەواوبوونی پشووەکانی سەری ساڵ گەڕایەوە بەغدا، پەیوەندی بە یانەکەی دەکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، لەبەر ئەوەی سەرەتا وابڕیاربوو بەهۆی یارییەکانی جامی کەنداو، خولی ئەستێرەکانی عێراق بوەستێط، هیران ئازاد پلانی پێشوەختەی دانابوو لە پشووەکانی سەری ساڵ عێراق بەجێبهێڵێت، بەڵام دوای ئەوەی عێراق لە قۆناخی کۆمەڵەکانەوە ماڵئاوایی لە جامی کەنداو کرد، یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستیپێکردەوە و ئەمەش ناکۆکی لە نێوان یاریزانە کوردەکە و قوە جەوییە دروستکرد.

هیران ئازاد پێداگیری لەسەر ئەوە کردبوو بۆ پشووەکانی سەری ساڵ گەشت بکات، بەڵام لوئەی سەڵاح راهێنەری قوە جەوییە مۆڵەتی پێنەدابوو، بۆیە ناکۆکی لە نێوان هیران و لوئەی دروستببوو، ئەو یاریزانە کوردە بەبێ ئاگاداری یانەکەی گەشتی کردبوو بەغدای بەجێهێشتبوو.

بەگویرەی سەرچاوەیەکی تایبەتی یاریگا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە هیران گەیشتە فڕۆکەخانەی بەغدا و بە زووترین کات پەیوەندی بە مەشق و راهێنانەکانی یانەکەی دەکاتەوە، کە هاوینی رابردوو لە دهۆکەوە پەیوەندی بە جەوییە کرد.

هیران ئازاد ساڵی 2000 لە ئەڵمانیا لەدایکبووە و هاوینی 2023 لە یانەی سیونی سویسڕییەوە پەیوەندی بە دهۆک کرد و بۆ ماوەی وەرزێک درێسی هەڵۆیەکانی چیای پۆشی، پێشتر بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کراوە و دوو یاریی نێودەوڵەتی بە درێسی شێرەکانی رافیدەین کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button