ئاسیاسعوودیەگرنگترین

سێ بژاردە داهاتووی کریستیانۆ رۆناڵدۆ یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

چاره‌نووسی كریستانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی  نه‌سڕی سعودی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌ نادیاری ماوه‌ته‌وه‌، لە کاتێکدا گرێبەستەکەی لەگەڵ تیپەکەی نزیک دەبێتەوە لە کۆتایی هاتن و مانگی يۆنيوی داهاتوودا كۆتایی به‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی دێت.

نەسر هیچ هەنگاوێکی فەرمی بۆ دانوستان لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی کریستیانۆ رۆناڵدۆی تەمەن 39 ساڵ نه‌ناوه‌.

لە راپۆرتێکدا کە ماڵپەڕی “TEAMtalk” بڵاویکردۆتەوە، روونیكردووته‌وه‌، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی بیر لە سێ بژاردە دەکاتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە ترسی ئەوەی هەیە نەسر نەتوانێت نازناوی چامپیۆنزلیگی ئاسیا بباتەوە.


لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە رۆناڵدۆ هەمیشە خەونی بەدەستهێنانی نازناوی هه‌یه‌، ئێستا بە وردی لە داهاتووی خۆی دەکۆڵێتەوە، ئەمەش وای لێدەکات پەلە نەکات لە بڕیاردانی یەکلایی کەرەوە.

ئه‌و بژاردانه‌ی ئه‌ستێره‌ پۆرتوگالیه‌كه‌ بیری لێده‌كاته‌وه‌، دیارترینیان ئەگەری درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ نەسره‌، به‌ڵام به‌مه‌رجی به‌هێزكردنی تیپه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ركابه‌ری له‌سه‌ر نازناوه‌كان بكه‌ن و تیپێكی به‌هێزتر له‌وه‌ی ئێستا دروست بكه‌ن.


بژاردەی دووەم ئەوەیە بەئەزمونێکی نوێدا تێپەڕێت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال و یاریکردن لەگەڵ یەکێک لە یانەکانی وڵاته‌كه‌ی بەتایبەت یاریكردن بۆ سپۆرتینگ لیسبۆن كه‌ سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی له‌و یانه‌یه‌ بوو..

دوا بژاردەش ئه‌وه‌یه‌، کۆتایی به‌ كاروانی وه‌رزشی بهێنت، هەرچەندە ئەم دوورترین بژارده‌یه‌، چونكه‌ یاریزانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ مۆندیالی 2026 كه‌ لە ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک ده‌كرێت به‌شداری بكات.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگی ئاسیا له‌گه‌ڵ نەسر ده‌بێته‌ پاڵنه‌رێكی به‌هیز بۆ ئه‌وه‌ی رۆناڵدۆ له‌ سعودیه‌ و له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌سڕ بمێنێته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button