یاریگا –
جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خەڵاتی مێدالیای ئازادی سەرۆکایەتی دەبەخشێتە لیۆنێل مێسی و چەند کەسایەتییەکی دیکە.
کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، بایدن مێدالیای ئازادی، کە بەرزترین خەڵاتی مەدەنی ئەمریکایە، دەبەخشێتە مێسی و 18 کەسایەتی دیکە.
جیا لە مێسی هەریەکە لە هیلاری کلینتن، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا بووە یەکەم خانم خەڵاتەکەی پێبدرێت.
هەریەکە لە مایکڵ فۆکس و دێنزڵ واشنتن، U2 فڕۆنتمان بۆنۆ ئەکتەرانی بەناوبانگی هۆڵیوود و جۆرج سۆرۆس، ملیاردێری بەناوبانگ لە نێو لیستی وەرگرانی خەڵاتەکەن.
بایدن مێدالیاکە دەبەخشێتە جین گوودۆڵ، ژینگەپارێزی دیار و ماجیک جۆنسن، ئەفسانەی باسکەی لۆس ئانجلس لەیکەرز و خۆسێ ئاندرێس، شێف و دامەزرێنەری رێکخراوی ‘وۆرڵد سێنتڕاڵ کیچن’ و راڵف لاورن، دیزاینەری بەناوبانگی جلوبەرگ و ئانا وینتۆر، خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری ڤۆگ و بیڵ نایی، فێرکەری زانستی بەناوبانگ و جۆرج ستیڤنسن، دامەزرێنەری پەیمانگای فیلمی ئمەریکا.
بۆ یەکەمجار رۆبێرت کێنێدی، برای جۆن کێنێدی، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا خەڵاتەکەی لە ساڵی 1963 داهێنا.
لە بەیاننامەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە
مێدالیای ئازادی سەرۆکایەتی بەو کەسایەتییانە دەدرێت، کە بەشدارییەکی نموونەیی و کارایان بۆ پێشڤەچوون، بەرزکردنەوەی بەها و پاراستنی ئاسایشی ئەمریکا و ئاشتی جیهانی دەگێڕن.
بڕیارە خەڵاتەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆشکی سپی بە وەرگران بدرێت.