یاریگا –
محەمەد سەڵاح بە تۆمارکردنی 1.7 گۆڵ و ئەسیست لە هەر 90 خولەکدا، لە شکاندنی ژمارەی پێوانەیی لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ نزیک بووەتەوە.
هەر لە یەکەم وەرزی ئاماەبوونی محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی میسری لە لیڤەرپوول، لە وەرزی 2017-2018، 32 گۆڵی لە پرێمەرلیگ تۆمارکرد، هەمووان درکیان بەوە کرد کە تۆپی پێی ئینگەڵتەرا رووبەڕووی یاریزانێکی گەورە دەبێتەوە و سەردەمی سەرهەڵدانی ئەستێرەیەکی نوێیە لەم خوولە.
بەڵام لە کۆتایی وەرزی 2018-2019 سەڵاح لیڤەرپوڵی کردە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و رۆڵی ئەستێرەیەکی راستەقینەی لەم پاڵەوانەتییەدا بینی. دوای ساڵێک هێشتا باشترین گۆڵکاری لیڤەرپوول بوو و دوای چەندین ساڵ توانیان نازناوی پرێمەرلیگ بەدەستبهێنن. لە کۆتایی وەرزی 2021-2022، ئەستێرە میسرییەکەی لیڤەرپوول خرایە لیستی 100 گۆڵکاری مێژووی پرێمەرلیگەوە. دوای دوو ساڵ و نیو لەو وەرزە، سەڵاح بەردەوامە لە شکاندنی ژمارەی پێوانەییەکان و ئێستا سەرکردایەتی تیپەکەی دەکات بۆ بەدەستهێنانی پرێمەرلیگ و نازناوی چامپیۆنزلیگ و رەنگە تەنانەت لە ساڵی 2025دا خەڵاتی باڵۆن دۆر بباتەوە.
ئێستا سەڵاح بووەتە ئەفسانەیەک لە پرێمەرلیگ و یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی تۆپی پێ کە تا ئێستا لە ئینگلتەرا یاری کردبێت. دەکرێ بڵێین سەڵاح لە ساڵی 2024 گەیشتە ئاستێکی زۆر بەرز و چەندین ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد کە ناوی خۆی لە تەنیشت سوپەرستارێکی وەک لیۆنێل مێسی دانا.
لە ماوەی ساڵی رابردوودا سەڵاح زۆرترین گۆڵ و ئەسیستی لە نێوان پێنج خولە بەناوبانگەکەی ئەوروپا تۆمارکرد. بە تۆمارکردنی گۆڵێک یان ئەسیستێک لە هەر 64 خولەکێکدا، لە ساڵی 2024دا ئاماری بەرزتری لە هاری کەین و ڤینیسیۆس جونیۆر بەدەستهێنا.
سەڵاح بە تۆمارکردنی 174 گۆڵ لە مێژووی پرێمەرلیگدا، ئێستا لە پلەی هەشتەمی گۆڵکارەکانی ئەو خوولە دایە و ئەگەر لەم رەوتەی بەردەوام بێت 0.97 گۆڵ لە هەر 90 خولەکێکدا بکات، ئەوا لە کۆتایی وەرزدا دەگاتە 193 گۆڵ و بە پێش تیێری هێنری و فرانک لامپارد و سێرجیۆ ئەگوێرۆ دەکەوێتەوە . ئەو یاریزانە پێویستی بە 68 گۆڵی ترە بۆ ئەوەی پێش ئالان شیرەر بکەوێت کە گۆڵکاری مێژووی پرێمەرلیگە و پێویستە لانیکەم وەرزێکی دیکە لە لیڤەرپوول یاریی بکات. رووداوێک کە رەنگە ئەستەم بێت، بەڵام سەڵاح چەندین جار سەلماندوویەتی کە هیچ شتێک بۆ ئەو مەحاڵ نییە.
بۆیە گومانی تێدا نییە سەڵاح بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان هەژمار دەکرێت. سەڵاح تاوەکوو ئێستا تاکە یاریزانە لە پێنج خولە بەهێزەکەدا کە بە پرۆسەیەکی جێگیردا تێپەڕیوە.
بە درێژەدان بەم پرۆسەیە تا کۆتایی وەرز باشترین ئاستی تاکەکەسی یاریزانێکی لە مێژووی خولەکەدا دەبێت. بە تێکڕای 1.7 گۆڵ و ئەسیست لە 90 خولەکدا، لە لوتکەی ساڵانی لیۆنێل مێسی کە 1.94 گۆڵ و ئەسیست بوو، هەروەها کریستیانۆ رۆناڵدۆ 1.86 گۆڵ و ئەسیست نزیک بووەتەوە. ئەمانە ئەو ئامارانەن کە وایکردووە کە بڵێین محەمەد سەڵاح باشترین یاریزانی ئەمڕۆی تۆپی پێیە.