لە گەڕی چوارەمی خولی پلە یەکی کوردستان کەمترین گۆڵ تۆمار کرا
یاریگا –
لە گەڕی چوارەمی خولی پلە یەکی کوردستان، کەمترین گۆڵ لەم گەڕە تۆمار کرا و گۆڵپارێزەکان زۆرترین کلین شیتیان کرد.
بە تۆمارکردنی 10 گۆڵ لە حەفت یارییدا، گەڕی چوارەمی خولی پلە یەکی کوردستان رێژەیەکی کەمی گۆڵ تۆمار کردنی بەخۆوە بینی، تەنها لە یاریی رواندز و خاک پێنج گۆڵ تۆمار کراو لە کۆی شەش یارییەکەی تر پێنج گۆڵ کراوە، گۆڵەکان چوار گۆڵ لە گێمی یەکەم و شەش گۆڵیش لە گێمی دووەم تۆمار کراوە.
خێراترین گۆڵی ئەم گەڕە تەها یاسین لە یانەی خاک بەرامبەر رواندز لە خولەکی هەشت تۆماریکرد، هەریەک لە گۆڵپارێزان شەهرام ئەکرەم لە بازیان و دیار جومعە لۆ شۆڕجە بێوار حەسەن لە سۆران عەلی سەعد لە چەمچەماڵ ئاکام ئیسماعیل لە قەڵادزێ و ئەلەند خالید لە سێمێل و سەجاد سیاوەش لە زانکۆی جیهان و عەبدولرەحمان جەبار لە کفری کلین شیتیان لەم گەڕە تۆمار کرد.
گەورەترین سەرکەوتنی ئەم گەڕە خاک بە دەستیهێنا کاتێک 3 _ 2 لە رواندزی بردەوە، لە تەواوی گەڕەکە 43 کارتی زەرد لە لایەن ناوبژیوانانەوە بەرز کراوەتەوە و هیچ کارتێکی سووریش بەکار نەهاتووە.