هۆتێلەکەی نێڤڵ و گیگز لە زیانێکی گەورە دایە
کارێکی بازرگانی هاوبەشی گاری نیڤڵ و رایان گیگز لە قەیرانێکی قوڵی دارایی دایە..
دوو ئەستێرە مێژووییەکەی مانچێستەر یونایتد، بەیەکەوە خاوەندارێتی هۆتێلێک دەکەن لە ناوەندی شاری مانچێستەر. ئەمڕۆ سیتی ئەی ئێم رایگەیاند، لە راپۆرتی دارایی ساڵانەی هۆتێلەکەدا هاتووە کە لە 2022دا بڕی 1.8 ملیۆن پاوەند زیانیان کردووە، لە 2023دا زیانەکان بەرز بووەتەوە بە 2.5 ملیۆن پاوەند
هەروەها لە 2024دا داهاتی هۆتێلەکە لە 5.1 ملیۆن پاوەندەوە دابەزیووە بۆ 3.9ملیۆن دۆلار بەڵام هێشتا راپۆرتی قازانج و زیانی ئامادە نیە بەڵام بەپێی پێشبینییەکان چاوەڕواندەکرێت زیانەکانی زیاتر ببن.
هاوکات لە 2024دا هۆتێلەکە تەواوی ستافەکەی گۆڕی بەو هیوایەی گۆڕانکاری لە دۆخی دارایی هۆتێلەکەدا دروست بکات.
گیگز کەمتر لە میدیاکانەوە دەردەکەوێت پاش ئەوەی تۆمەتبارکرا بە کەیسێکی توندوتیژی سێکسی و بەهۆیەوە لە راهێنەرایەتی وێڵزیش دوورخرایەوە، هەرچی نیڤڵە کاری شیکەرەوەی یارییەکان دەکات لە کەناڵی سکای سپۆرت.
هەروەها، نیڤڵ و گیگز لە پاڵ فیڵ جۆنز و نیکی بەت خاوەندارێتی 50٪ی پشکەکانی یانەی ساڵفۆرد سیتی دەکەن.