کوردستان

پێکهاتەی باشترینەکانی مانگی رابردووی خولی نایابی کوردستان دیاریکرا

Yariga App

یاریگا –

پێکهاتەی باشترینەکانی مانگی رابردوو دەستنیشانکرا و فەرحان شکور جارێکی تر سەرکردایەتی پێکهاتەکە دەکات.

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پێکهاتەی باشترینەکانی بۆ مانگی دیسێمبەر دەستنیشانکرد و بۆ دووەم مانگ لە سەریەک فەرحان شکور سەرکردایەتی هێلی هێرشبەری پێکهاتەکە دەکات، بیلال ساڵحی ناوەڕاستکاری شێروانە و کۆڕەنگ محەمەدی بەرگریکاری شێروانە بۆ دووەم مانگە لە سەریەک ناویان لە پێکهاتەی باشترینەکاندا هەیە.

رەوەند عەجیل بە هۆی چوار کلین شیت لە مانگی رابردوو گۆڵپارێزی پێکهاتەکە دەکات، غەریب محەمەد راهێنەری سیروانی نوێ راهێنەرایەتی پێکهاتەکە دەکات کە لە کۆی شەش یاریی سێ سەرکەوتن و دوو یەکسان بوون و شکستێکیان هەبوو.

 

پێکهاتەی باشترینەکانی مانگی دیسێمبەری خولی نایابی کوردستان.

بابەتی زیاتر

Back to top button