ئینگلتەراگرنگترین

سەڵاح هەرخۆی ریکۆردێکی ناوازەی پێشووی خۆی شکاند

Yariga App

یاریگا –

محەمەد سەڵاح 2024ی بە کۆمەڵێک ریکۆردی ناوازەوە بەڕێکرد. ئەم جارەش پێگەکانی تایبەت بە ئامار و ژمارە پێوانەییەکان، ریکۆردێکی نایابی هێرشبەرەکەی لیڤەرپوولیان خستەڕوو.

سەڵاح یەکشەممەی رابردوو لە دوایین یاریی ساڵەکە بەرامبەر وێستهام یونایتد توانی گۆڵێک و 2 ئەسێست بکات کاتێک 0-5 لە خاوەن ماڵیان بردەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا، سەڵاح تاکە یاریزانی یانەیەکەیەتی لە ساڵێکدا بەشداریی 39 گۆڵ بکات (23 گۆڵ و 13 ئەسێست).

بەپێی زانیاریی سەرچاوەکە، ئەستێرە میسڕیەکە تاکە یاریزانە لە مێژووی یانەکەیدا لە ساڵێکی زایینیدا بگاتە ئەو ژمارە لە بەشداریی گۆڵ. بەوەش ریکۆردێکی پێشووتری خۆی شکاند کە لە ساڵی 2018 گەشت بە 38 بەشداری گۆڵ (28 گۆڵ و 12 ئەسێست).

ئاستە سەرسوڕهێنەرەکەی محەمەد لەم وەرزە لەژێر سەرپەرشتی ئارنە سڵۆتدا بەجۆرێکە، بەشێک لە هەوادارانی تۆپی پێ لە ئێستاوە بە یەکێک لە شایستەکانی خەڵاتی باڵۆن دۆر و خەڵاتە تاکەکەسیەکانی ساڵی داهاتووی دەبینن لەباری بردنەوەی نازناوە گرنگەکان لەلایەن رێدزەوە.

سەڵاح تەنها لە پرێمەرلیگ لەم وەرزە خاوەنی 17 گۆڵ و 13 ئەسێستە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button