سعوودیەگرنگترین

هیلال هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە گرێبەستکردن لەگەڵ رۆناڵدۆ ئاشكرا ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

میدیاکان هەڵوێستی یانەی هیلالی سعودییان سەبارەت بە گرێبەستکردن لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی له‌ ئەگەر نوێنه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نەسر ئاشکرا کردووە.

رۆناڵدۆ دوای ئەوەی لە مانگی یەکی ساڵی 2023 پەیوەندی بە نەسری سعودی کرد، گرێبەستەکەشی بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیوه‌، بڕیارە لە کۆتایی وەرزی ئه‌مساڵ گرێبەستەکە کۆتایی بێت.


مێدیاكان باسیان له‌وه‌ كردووه‌ براوەی پێنج جار باڵۆن دۆر ئاره‌زووی پڕۆژەیەکی نوێی هه‌یه‌، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئامادەیی ئەو یاریزانه‌ بۆ یاریكردن له‌ ده‌ره‌وه‌ی یانه‌ی نه‌سڕ و لەگەڵ چوونە ناو شەش مانگی کۆتایی گرێبەستەکەی ئازاد دەبێت و ده‌توانێت  دانوستان لەگەڵ یانەکانی تر بكات

رۆناڵدۆ لە میانی ئاهەنگی خەڵاته‌كانی گڵۆب سۆكه‌ر  باسی  هیلالی کرد و دووپاتیكرده‌وه‌، كه‌ هیلال تیپێکی گەورەیە و کەس ناتوانێت رێگری لێببكات یانه‌یه‌كی به‌هێزه‌.

رۆژنامەنووس عەبدولڕەحمان حەمیدی ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن یانەی هیلال نزیک بووە لە گرێبەستکردن لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ئه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ پێگه‌ی خۆی به‌ هێزبكات بۆ جامی جیهانی یانه‌كان.


حەمیدی لە زاری سەرچاوەکانی ناو یانەی هیلالەوە رایگەیاندووە، كارگێری یانه‌كه‌ ئاره‌زووی  گرێبەستکردنیان  لەگەڵ رۆناڵدۆدا نییە.

روونیشیکردەوە، ناوی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە کۆبوونەوە ئامادەکارییەکانی تیپه‌كه‌ بۆ مۆندیالی یانەکان باس نه‌كراوه‌ و یانه‌كه‌ نایه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه‌ بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button