ئینگلتەراگرنگترین

ئەندامێکی دێرین و پڕخەزمەتی مانچێستەر یونایتد دووردەخرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

هەنگاوەکانی مانجێستەر یونایتد بۆ خۆنوێکردنەوە بەردەوامیی هەیە و ئەمجارە یەکێک لە دێرینترین و پڕخەزمەتترین ئەندامەکانی دووردەخاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی Football Insider، بە بڕیاری سێر جیم راتکڵیف، لە چەند کاتژمیری داهاتوودا تۆنی کۆتنی راهێنەری گؤلپارێزانی مانجێستەر یونایتد لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە.

لە درێژەی زانیارییەکاندا هاتووە کە روبن ئامۆریم دڵخۆش نییە بە ئاستی گۆڵپارێزی یەکەمی یانەکە ئاندرێ ئۆنانا و ئاڵتای بایندیری جێگری. ئەوەش بەتایبەت لەبەر ئەو چەند هەڵە زەقەی لەو دوو گۆڵپارێزەی بینیوە، بەتایبەت لە هەردوو یاریی بەدوای یەک لە یارییەکانی تۆتنهام و وڵڤرهامۆتن.

وردەکاری راپۆرتەکە باس لەوەدەکات راتکلیفی هاوخاوەن کە بەشێکی زۆری دەسەڵات و بڕیارەکانی بەدەستە، واژۆی لەسەر پەڕاوی دوورخستنەوەی کۆتن کردووە.

ناوبراو خاوەنی میژووییەکی زۆرە لە مان یونایتد و لە ساڵی 1997-2007 سەرپەرشتی گۆڵپارێزەکانی یانەکەی کردووە لە سەردەمی سێر ئالێکس فێرگسن. ئەوە جگە لەوەی لە ساڵی 1996یش وەک خۆی وەک گۆڵپارێز پەیوەندی بە سوورپۆشەکانەوە کردبوو.

بۆ پارێزگاریکردن لە تۆرەکەیان، مانچێستەر یونایتد قەیرانی هەیە. هاوینی 2023 مانچێستەر یونایتد دەستبەرداری دین هەندەسن بوو. ناوبراو پەیوەندی بە کریستاڵ پاڵاسەوە کرد. جگە هەندەرسن، هەروەها لە هاوینی هەمان ساڵ ماتیۆ کۆڤاری چیکیشی بە بڕی تەنها 7.7 ملیۆن پاوەند بە بایەر لیڤەرکۆزن فرۆشت.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button