بازاڕی گواستنه‌وه‌کوردستانگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ فەرحان شکور نزیکە بچێتە یانەی ئاکرێ

ریزەکانی دەربەندیخان بەجێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

فەرحان شکور گۆڵکاری ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان نزیکە بچێتە یانەی ئاکرێ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، فەرحان شکور هێرشبەری 29 ساڵانی یانەی دەربەندیخان بۆ قۆناخی دووەمی خولی نایابی کوردستان روودەکاتە ریزەکانی ئاکرێ، کە ئەم وەرزە هێرشبەرە کەرکووکییەکە بە تۆمارکردنی 9 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، فەرحان شکور کاتێک گرێبەستی لەگەڵ دەربەندیخان واژۆکردووە، لە بەندێکی گرێبەستەکەی مەرجی ئەوەی هەبووە تاوەکو کۆتایی قۆناخی یەکەم یانەکەیان لە سێ پلەکەی پێشەوەی ریزبەندیی بێت، بەڵام ئێستا دەربەندیخان دوای تێپەڕبوونی 10 گەڕ بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی دێت.

یانەی ئاکرێ بۆ گواستنەوەی فەرحان شکور دەستی بە هەوڵەکانی کردووە و هەردوولا لەگفتوگۆدان بۆ ئەوەی لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان هێرشبەرەکەی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق رووبکاتە ریزەکانی یانەی ئاکرێ.

فەرحان 15ـی ئۆکتۆبەری 1995 لە کەرکووک لەدایکبووە، پێشتر یاریی بۆ یانەکانی سلێمانی، هەولێر، زەوڕا، زاخۆ، نەجەف، نەفت، دالکورد، کارەبا و ئەمانەی بەغدا کردووە و بانگهێشتی هەڵبژاردەی لاوان و ئۆڵێمپی عێراق کراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button